١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٢:٠٩
شەڕی غەززە جەنگی موقەدەسات و نیشتمانە و بەتۆپ و تەیارە ناکوژێتەوە

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: هەواڵی شەهیدبوونی یەحیا سەنوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بۆ فەڵەستینی و مسوڵمانان ناخۆشە، بەڵام بۆ خۆی گەیشتنە بە پلەی شەهادەت.

 سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هەواڵی شەهیدبوونی سەرکردەی پاڵەوان یەحیا سەنوار هەیە، بۆ فەلەستین و موسڵمانان هەواڵێکی ناخۆش و دڵتەزێنە، بەڵام بۆخۆی ئاواتە و گەیشتنە بەپلەی شەهادەت و گەیشتنەوەیە بەقافڵەی شەهیدانی سەرکردەی پێش خۆی ئەحمد یاسین و عەبدولعزیز و هەنیە و هتد.

ئاماژەی بەوەشكردووە کە "شەهیدبوونی سەرکردە ئاماژەی گرنگە بەڕاستی و لێبڕانی ئەو سەرکردانە، ئەبێتە وزە و گڕوتین بۆ بزوتنەوەکە، چونکە مەبادیئ بەقوربانی و توندوتیژی گڕئەگرێ و پەرەئەسێنێ".

342/